كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه شوێنی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز ده‌گرنه‌وه
كۆمپانیای ئاسۆس، ماوه‌یه‌كی له‌مێژنییه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌یه، كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه هه‌مان كۆمپیوته‌ری سه‌رمێزه، به‌ڵام گشت پارچه‌كانی له یه‌كپارچه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه، واته كه‌یس و مۆنیتۆر لهباڵیهكدان، ئه‌م جۆره كۆمپیوته‌رانه هه‌م باشتر خۆراگرن و هه‌م ته‌مه‌نیان زۆرتره. نوێترین كۆمپیوته‌ری یه‌كپارچه‌ی ئاسۆس كۆمپیوته‌ری جۆری ET2013یه، ئه‌م جۆره كۆمپیوته‌ره دیزاینێكی سه‌رنجراكێش و تایبه‌تی هه‌یه، شوێنێكی زۆر كه‌م ده‌گرێت له‌سه‌ر مێز، هه‌روه‌ها توانای چه‌ند له‌مسی هه‌یه، واته ده‌كرێت له یه‌ك كاتدا چه‌ندین فه‌رمان ئه‌نجام بده‌یت، هارده‌كه 500 گیگابایته و جگه له‌وه‌ش رامه‌كه‌ی 8 گیگابایته، دیسكی بلوره‌ی ده‌خوێنێته‌وه، شوێنی دانانی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه، شاشه‌كه‌ی 20 ئینجه كه بۆ كاری گرافیكی و دیزاین زۆر گونجاوه، جگه له‌وه‌ش وه‌ك ته‌له‌ڤزیۆنیش سوودی لێوه‌رده‌گیرێت و هه‌موو كه‌ناڵێكی دیجیتالی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها توانای ناسینی روخسار و شێوه‌ی هه‌یه واته سیسته‌می Smart logonی له‌سه‌ره.
