سایتێك وێنه‌ی ره‌ش و سپی ده‌كاته ره‌نگاوره‌نگ
ساڵیانی ساڵ كامێرای وێنه‌گرتنی ره‌ش و سپی خزمه‌تێكی زۆری مرۆڤایه‌تی كرد، مێژووی كامێرای ره‌ش و سپی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه، له شه‌ڕه گه‌وره‌كانی جیهاندا، به‌تایبه‌تی له هه‌ردوو یه‌كه‌م و دووه‌م شه‌ڕی جیهانی، رۆڵی كامێرای ره‌ش و سپی زۆر گرنگ بوو، هه‌ندێك كه‌س ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن كه وێنه‌ی ره‌ش و سپی چێژی له وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگ زیاتره...
له‌م دواییه‌دا بهداهاتنی كۆمپیوته‌ر و پرۆگرامه گرنگ و به‌هێزه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستكاری و گۆڕانكاری لهوێنهدا، زۆر كه‌س هه‌وڵیدا به‌رگێكی نوێ له‌به‌ر وێنه كۆنه ره‌ش و سپییه‌كانیان بكات و بیانكات به وێنه‌ی دیجیتالی و ره‌نگاوره‌نگیان بكات، پرۆگرام گه‌لێك هه‌ن كه ده‌توانن وێنه ره‌ش و سپییه‌كان بكه‌ن به ره‌نگی، به‌ڵام توانایی و شاره‌زایی و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامانه پێویسته.. به‌ڵام ئێستا سایتێك زۆر به ئاسانی و به‌بێ گرفت ده‌توانێت وێنه ره‌ش و سپییه‌كان بكاته به ره‌نگاوره‌نگ..
سایتی www.blackmagic-color.com ئه‌و سایته كه به ئاسانترین شێوه وێنه‌كانتان ده‌كاته وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگ، پێویستی به هیچ شاره‌زاییه‌ك نییه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه ئه‌و وێنه‌ی مه‌به‌ستته به سایته‌كه ی بیسپێريت و سایته‌كه‌ش له یه‌ك چركه‌دا وێنه‌كه ده‌كاته وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگ..
