بازنه‌یه‌كی هۆشمه‌ند بۆ ئهركهكانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی رۆژانه

بازنه‌یه‌كی هۆشمه‌ند بۆ ئهركهكانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی رۆژانه
بازنه‌یه‌كی هۆشمه‌ند بۆ ئهركهكانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــی رۆژانه
كۆمپانیای Jawbone كۆمپانیایه‌كی ناسراوه له‌به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی نوێ، به‌تایبه‌تی ته‌كنه‌لۆژییا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان! به‌م دواییه به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاوكرده‌وه كه بریتییه له بازنه‌یه‌كی هۆشمه‌ند به‌ناوی UP و ده‌توانێت سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی بۆلای خۆی ڕابكێشێت. ئه‌و بازنه هۆشمه‌نده سیسته‌مێكی زیره‌كی له‌سه‌ره كه ده‌توانێت ئه‌رك و كاری رۆژانه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بخاته ژێرچاودێرییه‌وه. بازنه هۆشمه‌نده‌كه ئاو ناچێته ناوییه‌وه و له‌كاتی شۆردن و ته‌ڕبوونیدا جێگای مه‌ترسی نییه. شاشه‌یه‌كی بچووكی LED له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌رێك كه سیسته‌می ڤێبره (جولهر)ی هه‌یه و له كاته هه‌ستیاره‌كاندا ئاگاداریی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. بازنه هۆشمه‌نده‌كه ته‌نیا دوگمه‌یه‌كی هه‌یه و باترییه‌كه‌ی له 80 خوله‌كدا شه‌حن ده‌بێته‌وه و هه‌تا 10 رۆژ شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت. دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و چه‌ندین ره‌نگی جیاوازی هه‌یه. به‌كارهێنه‌رانی بازنه‌كه به سوود وه‌رگرتن له‌و پرۆگرامه‌ی كه له‌سه‌ر بازنه‌كه‌یه و په‌یوه‌ند ده‌درێت به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان، ده‌توانن كاته‌كانی خه‌و و پشوودانیان دیاری بكه‌ن، رێژه‌ی كالۆری كه‌م كراوه له رۆژدا لێكبده‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت پرۆگرامه‌كانی تایبه‌ت به رێجێم گرتن و وه‌رزشیش به‌و بازنه هۆشمه‌نده بسپێرن.
Top