شهحنكهرهوهیهك و چه‌ندین ئامێر
ره‌نگه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئامێره دیجیتالیه‌كانی وه‌ك مۆبایل، ته‌بلێت، كامێرای دیجیتالی و لاپ‌تۆپ.. تاد، كێشه‌ی دابه‌زینی شه‌حنی باتری بێت، چونكه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی شه‌حنی ئامێره دیجیتالییه‌كان سنوورداره. هه‌ربۆیه گه‌لێك له به‌كارهێنه‌رانی ئامێره دیجیتالییه نوێییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه له گشت و سه‌فه‌ردان باتری دیكه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن. له‌م دواییه‌دا باتری پورتێبڵی شه‌حنكردنه‌وه‌ی باتری ئامێره دیجیتالییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه سایزه‌كه‌یان به‌قه‌د هاندێكی مۆبایله، ئه‌و شهحنكهرهوانه چه‌ندین پۆرت و كه‌لێنی دانانی كێبڵی ئامێره دیجیتالییهكانیان هه‌یه و له كاته پێویستییهكاندا زۆر سوودمه‌ندن. نوێترین مۆدێلی باتری پۆرتێبڵ جۆری PBA3500ه. شه‌حنكه‌ره‌وه‌كه زۆر ته‌نكه و كێشی كه‌مه، بارستاییه‌كه‌ی ته‌نیا 9 ملمه، هه‌موو ئه‌و ئامێرانه شه‌حن ده‌كاته‌وه كه پێویستیان به 5 ڤۆڵتیه‌یه، وه‌ك ته‌بلێت، مۆبایل، كامێرای وێنه‌گری و فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه. ئه‌و شهحنكهرهوهیه شاشه‌یه‌كی هۆشمه‌ندی له‌سه‌ره بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی باترییه‌كه.
