سامسۆنگ گۆڕانكاری له جیهانی ته‌بلێتدا پێكدێنێت
گۆڕانكاری له جیهانی ته‌بلێتدا پێكدێنێت
كۆمپانیای سامسۆنگ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای دیجیتالی سه‌رده‌م زۆر ئه‌كتیڤتر بووه له جارانی، یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی شاشه، له‌م دواییه‌دا تهبلێتكی به‌رهه‌مهێناوه كه شاشه‌كه‌ی سكهییه و شێوه‌ی دیزاینی كتێبی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده پێشووتریش كۆمپانیای سۆنی ته‌بلێتی له‌م جۆره‌ی به‌ناوی Tablet P به‌رهه‌م هێنابوو، به‌ڵام به‌وجۆره‌ی پێویسته لایه‌نگرێكی ئه‌وتۆی بۆخۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا، له ئێستادا نازانرێت ته‌بلێته نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگیش چاره‌نووسی ته‌بلێته‌كه‌ی سۆنی ده‌بێت یان نا. رای لایه‌نگرانی به‌رهه‌مه‌كانی سۆنی ئه‌وه بوو كه نه‌ده‌با له ده‌وری شاشه‌كانی ته‌بلێته‌كه هیچ چوارچێوه‌یه‌ك هه‌با و هه‌تا هه‌ست كرابا به‌وه‌ی كه یه‌ك شاشه‌یه، بۆیه كۆمپانیای سامسۆنگ ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه و تهبلێتكی له‌م جۆره‌ی به‌رهه‌م هێنا كه هیچ چوارچێوه‌یه‌كی نییه و له‌كاتی كردنه‌وه‌دا وه‌ك یه‌ك شاشه سه‌یر ده‌كرێت. هه‌تا ئێستا سامسۆنگ ناوێكی بۆ ته‌بلێته‌كه‌ی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه به Galaxy Q یا مودێلی GT-B9150 بكه‌وێته بازاڕه‌وه. رامی ته‌بلێته‌كه 2 گیگایه، كامێرای پشته‌وه‌ی ته‌بلێته‌كه 8 میگاپیكسله، و كامێرای پێشه‌وه‌ش 2 میگاپیكسله.
