سكاینه‌رێكی بچووك له سكــــــــــــــــــــای پیكسهوه
بچووك كردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئامێره دیجیتالییه‌كان وای كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زیاتریان هه‌بێت و هه‌ڵگرتن و راگواستنیان ئاسانتر بێت.
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌رن، ده‌زانن كۆمپیوته‌ر چه‌ندین ئامێری لاوه‌كیشی هه‌یه وه‌ك سكاینه‌ر و پرینته‌ر...تاد. گرفتێك كه له ئامێره لاوه‌كییه‌كاندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه راگواستن و هه‌ڵگرتنیان ئاسان نییه، بۆ نموونه ناكرێت پرینته‌رێك له گیرفان بخه‌یت و بۆ هه‌ر شوێنێك بیبه‌یت، یان سكاینه‌رێك له جانتاكه‌تدا جێگای بكه‌یه‌وه.
كۆمپانیای sky pix هه‌وڵیداوه سكاینه‌رێك به‌رهه‌م بێنێت كه قه‌باره‌كه‌ی بچووك بێت، به‌جۆرێك به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی بتوانێت له جانتاكه‌یدا جێگای بكاته‌وه. سكاینه‌ری جۆری N410 هه‌روه‌ك وێنه‌كه‌ی ده‌بینن، قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و هه‌ڵگرتنی ئاسانه و ده‌توانێت هه‌موو شتێك بۆ نموونه به‌ڵگه‌نامه‌كان، كارتی ویزیت، وێنه و گۆڤار و رۆژنامه‌كان به‌بێ كۆمپیوته‌ر سكان بكات. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدرا سكاینه‌ره‌كه به‌بێ كۆمپیوته‌ر و راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته سكانی ده‌كات و له هاردی ناوخۆیدا كه میمۆری كارتێكی جۆری micro SDیه هه‌ڵده‌گرێت. ده‌توانیت به دانانی میمۆرییه‌كه له‌سه‌ر مۆبایل هه‌ر ئه‌و كات ماده سكان كراوه‌كه ببینیت، یان بیخه‌یه سه‌ر كۆمپیوته‌ر، سكاینه‌ره‌كه وزه‌ی خۆی له باتری وه‌رده‌گرێت كه هه‌تا سكانكردنی 180 لاپه‌ڕه وزه‌كه‌ی دانابه‌زێت.
