پرۆگرامێك بۆ وێنه چێكردنی ئه‌لبۆمی دیجیتالی

پرۆگرامێك بۆ وێنه چێكردنی ئه‌لبۆمی دیجیتالی
پرۆگرامێك بۆ وێنه چێكردنی ئه‌لبۆمی دیجیتالی
ئه‌مڕۆكه به پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له گشت بواره‌كانه‌وه، كه‌م كه‌س هه‌یه نه‌زانێت كامێرای دیجیتالی چییه و كه‌م كه‌س هه‌یه نه‌زانێت وێنه دیجیتالییه‌كان چۆن خه‌زن ده‌كرێن. هه‌رچه‌نده ئێستاش له‌لای ئێمه وێنه‌كان له‌سه‌ر كاغه‌ز چاپ ده‌كرێن و له ئه‌لبۆم ده‌خرێن، به‌ڵام ته‌مه‌نی ئه‌لبۆمی كلاسیكی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌لبۆمێكی دیجیتالی به‌رهه‌م بێنین كه له‌سه‌ر DVDی ماڵه‌وه و كۆمپیوته‌ر بكرێته‌وه، پێویسته پرۆگرامێك هه‌بێت كه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌نجام بدات به جۆرێك كه وێنه‌كان به‌شێوه‌ی و ستایلێكی جوان نیشان بدات و له‌گه‌ڵ نیشاندانهكهش مۆسیقایه‌كی دڵرفێن به گوێتدا بچرپێنێت.
پرۆگرامی PhotoStory on DVD MX Deluxe ده‌توانێت جوانترین ئه‌لبۆمی دیجیتالی چێ بكات، ره‌نگه پرۆگرامی هاوشێوه‌ی خۆی كه‌م بێت، چونكه پرۆگرامه‌كه هه‌م به‌كارهێنانی ئاسانه و هه‌م سلایدهكانی سه‌رنجڕاكێشن، سه‌دان ئیفێكتی تایبه‌تی تێدایه بۆ جوان نیشاندانی وێنه‌كان.
Top