سامسۆنگ كامێرای گالاكسیشی به‌رهه‌م هێنا
كۆمپانیای سامسۆنگ به داهێنانی گالاكسی مۆبایل سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی خۆی واته كۆمپانیای نۆكیا به‌ده‌ستهێنا و خۆی گه‌یانده هاو ئاستی كۆمپانیای ئه‌پڵ، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو له به‌رهه‌مهێنانی گالاكسیدا هه‌ر به مۆبایل نه‌وه‌ستاوه و له‌م دواییه‌دا كامێرای گالاكسیشی به‌رهه‌م هێنا. هه‌رچه‌نده له‌مێژە جیهانی كامێرای دیجیتال زیاتر له ده‌ست كۆمپانیای نیكۆن و كانون دابووه، به‌ڵام سامسۆنگ و سۆنیش هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه.
گالاكسی كامێرا زیاتر وه‌ك مۆبایل ده‌چێت، چونكه زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی تێدایه، بۆ نموونه به ئه‌نته‌رنێت په‌یوه‌ند ده‌درێت و له‌وێوه ده‌توانیت وێنه‌كان بۆ سه‌ر سایته‌كان دابه‌زێنیت. ده‌كرێت هه‌ر له‌سه‌ر كامێراكه ده‌ستكاری وێنه‌كان بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی دایبهزێنیه سه‌ر كۆمپیوته‌ر، به‌هۆی كامێرای ناوبراو ده‌توانیت له دووره‌وه‌ش وێنه بگریت. كامێراكه 16 میگاپیكسله، زوومی ئیپتیكالی 21ه. فه‌رمانی ده‌نگی له كامێراكهدایه و ده‌توانیت به ده‌نگ فه‌رمانی پێبكه‌یت كه وێنه بگرێت.
