چین بە 140 دۆلار ئامێرێكی وەك ئای پاد بڵاو دەكاتەوە
كۆمپانیای (Ainol)ی چینی، پادێكی نوێی دروستكردووە كە لە هەموو روویەكەوە دەبێتە ركابەری تەواوی ئەو پاد و تابانەی كە كۆمپانیا جیهانییەكانی دی دروستیان كردووە.
ئامێرەكەی كۆمپانیای ئاینۆل كە بڕیارە 28ی ئەم مانگە بكەوێتە بازاڕەكانی جیهانەوە، ناوی (Novo 7 Crystal)-ەو شاشەیەكی قەبارە 7 ئینجی هەیە لە سیتەمی IPS بە كوالیتی 1024×600 پێكسڵ بینینی لە تەنیشتەوە دەگاتە 170 پلە.
ئامێرەكە بەهۆی ئەو تەچە بەهێزەی هەیەتی كە دەگاتە 5 خاڵ و قەڵەمێكی ئەلیكترۆنی بۆ بەكارهێنانە وردەكات، دەتوانێ سەرنجی خەڵكی زۆر بەخێرایی بۆخۆی رابكێشێت، هاردی ناوخۆی ئامێرەكە لە 8 گێگا بایت دەست پێدەكات بۆ سەرەوە، ئەوەی زۆر گرنگە لەم پادە چینییەدا، كۆتایی ئەم مانگە، تەنیا بە 140 دۆلار دەیخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە.
