فلاش میمۆرییه ك ڤایرۆسه كان له ناو ده بات

فلاش میمۆرییه ك ڤایرۆسه كان له ناو ده بات
گەلێك ئەنتی ڤایرۆس هەن كە ئەركیان سڕینەوەو لەناوبردنی ڤایرۆس و پرۆگرامی تێكدەرە لەسەر كۆمپیوتەر، بەڵام جار هەیە ڤایرۆسەكان لەچنگ بەهێزترین ئەنتی ڤایرۆسەكانیش دەرباز دەبن. هەتا ڤایرۆسەكان بەهێز بن و زیان ببەخشن، بەرهەم و پرۆگرامی نوێش بەرهەم دێت بۆ لەناوبردنیان، بۆ نموونە فلاش میمۆری جۆری FixMeStick كە دەتوانێت لەیەك كاتدا ئەركی چەندین ئەنتی ڤایرۆسی بەهێز ئەنجام بدات. هەر ئەوەندە بەسە كە بەكارهێنەرەكە فلاش میمۆرییەكە لەشوێنی خۆی بخات و ئیدی ئۆتۆماتیكی فلاش میمۆرییەكە دەست دەكات بەسڕینەوە و پاككردنەوەی ڤایرۆسی ناو كۆمپیوتەرەكە. ئەو فلاش میمۆرییەكە دەكرێت وەك دكتۆرێكی كۆمپیوتەر هەمیشە لەگەڵت دابێت، فلاش میمۆریەكە لەبری سكانكردنی كۆمپیوتەر، سەرلەنوێ ڕیستۆری دەكاتەوە و كاری ویندۆز دەوستێنێ و تا تەواوكردنی ئەركەكانی پاشان سەرلەنوێ سیستەم بەگەڕ دەخاتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەنتی ڤایرۆسەكان لەماوەیەكی كەمدا ڤایرۆسەكان ناسڕێتەوە، بەڵكو ئەگەر هاردی كۆمپیوتەرەكە گەورە بێت و فایلی زۆری لەسەر بێت، ڕەنگە چەند كاتژمێرێك بخایەنێ، لەو فلاش میمۆرییەدا سێ ئەنتی ڤایرۆسی بەهێز هەیە، وەك كاسپەرسكای، سۆفۆ و جی ئیف ئای، هەرسێ ئەنتی ڤایرۆسەكە پێكەوە كارەكان ئەنجام دەدەن.
Top