سایتێك بۆ پرێنت كردن له ئینته رنێت به ویستی خۆت

سایتێك بۆ پرێنت كردن له ئینته رنێت به ویستی خۆت
زۆر جاران حەز دەكەی لەئینتەرنێت لاپەڕەیەك یان وێنەیەك یان چەند بەشێك لەلاپەڕەیەك پرێنت بكەی، ئەگەر لەپێشدا لاپەڕەكە خەزن بكەی و دواتر جیاكردنەوەی ئەو بەشەی مەبەستتە پرێنتی بكەی دژوارە، بەویستی تۆ دەرناچێت، یان ئەگەر نیازت هەبێت وێنەیەك لەلاپەڕەیەك یان چەند وێنەیەك لەپەیجێكی ماڵپەڕێك پرێنت بكەی بەپرێنتەری سەر كۆمپیوتەرەكەت ئەستەمە. لێرەدا سایتێكتان پێدەناسێنین كە ئەركی پرێنت كردنی بەشێك لەلاپەڕەیەك لەئینتەرنێت بەویستی خۆت پرێنت دەكات.
سایتی www.printwhatyoulike.com سایتێكی گرنگە و بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتووە، لەم سایتەدا كاتێك ویستت لاپەڕەی سایتێك پرێنت بكەی پێویستە لەبۆكسێك كە بۆ ئەم مەبەستە داندراوە لینكی سایتەكەت بنووسی، یان پێستی بكەی، دواتر سایتەكە پەیجەكە لەخۆیدا دەكاتەوەو لەگەڵ پرۆگرامێكی ئۆنلاین لە لەلای چەپی سایتەكە، ئیتر بەهۆیەوە دەتوانی بەویستی خۆت پرێنت بكەی، بۆ زیاتر شارەزابوون لەكاركردی سایتەكە پێشنیار دەكەم سەرێك لەو سایتە بدەن.
Top