ماك كۆمپیوته ر و دیسان داهێنانی مه زنتر

ماك كۆمپیوته ر و دیسان داهێنانی مه زنتر
كۆمپانیای ئەپڵ هەمیشە بەدوای داهێنانی نوێدا دەگەڕێ، بەجۆرێك كە هیچ كۆمپانیایەك نەتوانێ ڕكابەری لەگەڵ بكات، ئەوەیان ڕیكلام نییە بۆ كۆمپانیاكە، بەڵكو ئەوەی لەو چەند ساڵەدا دەركەوتووە ئەوەیە كە كۆمپانیای ئەپڵ، دەیهەوێ باشترین مۆبایل كە “ئایفۆن”ـە بەرهەم بێنێ، یان باشترین تەبلێت كە “ئایپادە” و هەروەها كۆمپیوتەرەكانی ئەپڵ لەڕیزی یەكەم دێن.
لەم دواییەدا ئەپڵ باریكترین و كەم كێشترین نوت بووكی بەرهەم هێنا كە دەكرێت 180 پلە بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە. شاشەی ئەم كۆمپیوتەرە لەڕیزی ڕوونترین شاشەكانی جیهانە. شاشەكە خاوەنی 5 ملیۆن پیكسڵەو 75% تیشكدانەوە كەم دەكاتەوە. قەوارەكەی 15 ئینجە، هەربۆیە لەڕیزی باریكترین نوت بووك لەجیهاندا ئەژمار دەكرێت. هاردی نوت بووكەكە 768 گیگابایتە و ڕامەكەی 16 گیگایە. كێشی نوت بوكەكە دوو كیلۆیە و بارستاییەكەشی 1.8 سمە.
Top