ته له ڤزیۆنێكی 55 ئینجی هۆشمه ند
سامسۆنگ تەلەڤزیۆنێكی OLED كە قەبارەكەی 55 ئینجە بەرهەم هێناوە. تیڤیەكە كە بەES9500 ناسراوە، تەلەڤزیۆنێكی هۆشمەندە، بەدەنگی بەكارهێنەرەكەی كۆنترۆڵ دەكرێت. هەروەها دەكرێت بەئاماژەش فەرمانەكانی پێبدەی. جگە لەوەش تەلەڤزیۆنەكە بەهۆی تەكنۆلۆژیای Smart Dual View و بەسوود وەرگرتن لەچاویلكەی سێ ڕەهەندی دوو كەناڵ پێكەوە بەشێوەی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی سەیر دەكرێن.
