مۆنیتۆر یان شاشە لەتەكنۆلۆژیای دیجیتالی سەردەمدا شوێنی خۆی دیارە، لەم دواییەدا كۆمپانیای تایوانی GeChic نوێترین مۆنیتۆری بەرهەم هێنا كە تواناكانی جێگای سەرنجن. مونیتۆرەكە كە بەجۆری On-Lap 1302 ناسراوە، دیزاینێكی سادە و سووكی هەیە و كێشەكەی تەنیا 665 گرامە. مۆنیتۆرەكە قەبارەكەی 13,3 ئینجە و كەلێنی جۆری USB هەیە كە لەگەڵ گشت ئەو ئامێرانە دەگونجێت كە ئەو كەلێنەیان هەیە. جگە لەوەش دوو كەلێنی جۆری HDMI و VGAەی هەیە، هەربۆیە دەكرێت لەمۆبایلە هۆشمەندەكان، ئامێرەكانی یاری ئەلكترۆنی، كامێرای وێنەگرتن و فیلم هەڵگرتنەوە و تەنانەت تەبلێتەكانیش بخرێت. خاڵێكی جێگای سەرنج كە لەو مۆنیتۆرەدا هەیە ئەوەیە كە بەداگرتنی دوگمەیەك مۆنیتۆرەكە دەبێتە ئاوێنەیەكی تەواو و خانمان دەتوانن ئارایشی لەبەر بكەن و پیاوانیش ڕیشی لەبەر بتاشن.