فڕی فڕی، ئۆتۆمبێله كه فڕی!
ئەو ئاواتە ئەمڕۆكە وەك زۆر ئاواتی دیكەی مرۆڤ هاتۆتە دی، كۆمپانیای PAL-V بەسەركەوتووییەوە ئۆتۆمبێلی فڕۆكەی لەهۆلەندا تاقیكردەوە، PAL-V - Personal Air and Land Vehicle بەیارمەتی مەكینەیەكی ئۆتۆماتیكی و پەروانەیەك لەپشتەوە، لەشێوەی هەلیكۆپتەرێك بەرز دەبێتەوە. ئۆتۆمبێلی ناوبراو له ئاسمان بەخێرایی 350 هەتا 500 كیلۆمەتر دەڕوات، بەڵام لەسەر زەوی 1200 كیلۆمەتر دەڕوات، هەرچەندە ئەوە دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەكەیە و بەهۆی بەربەستەكانی و گرفتەكانی ئاسمان ناتوانێت بەو خێراییەی بۆ دیاریكراوە بڕوا، بەڵام بەگشتی خێرایی مامناوەندی ئۆتۆمبێلە فڕۆكەكە 180 كیلۆمەترە لەكاتژمێرێكدا، ئەو ئۆتۆمبێلە فڕۆكەیە بە بەنزین كار دەكات.
