باترییه ك باتری شه حن ده كاته وه!

باترییه ك باتری شه حن ده كاته وه!
لەسەردەمی ئێستادا كە ئامێرەكان زیاتر بەو باترییانە كار دەكەن كە شەحن دەبنەوە وەك مۆبایل و تەبلێت و تەنانەت لەیستۆكی منداڵانەش، پێویست دەكات جگە لەوزەی كارەبا سەرچاوەیەكی دیكەش بۆ شەحنكردنەوە وەك وزەی خۆر، یان وزەی با یان هەر وزەیەكی دیكە هەبێت كە لەكاتی پێویستدا شوێنی كارەبا بگرێتەوە.
باتری جۆری ZAGGspara بەو باترییە دەگوترێت كە ئەركی شەحنكردنەوەی باتری مۆبایل و تەبلێت و كامێرا و ئامێری یاری منداڵانە.. هەرچەندە بەو ئامێرە واباشترە بگوترێت شەحنكەرەوە نەك باتری، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە خۆیشی وەك دەبێت شەحن بكرێتەوە بۆیە پێی دەگوترێت باترییەك كە باتری شەحن دەكاتەوە. ئامێرەكە دیزاینێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و بەئاسانی هەڵدەگیرێت.
Top