ئاگاداربه درۆكانت ناشاردرێنه وه!

ئاگاداربه درۆكانت ناشاردرێنه وه!
لەسەردەمی تەكنۆلۆژیای نوێدا ڕەنگە ئەوەندە بەئاسانی نەتوانی ڕاستییەكان بشاریەوە، ڕەنگە هەموومان ئەوەمان بۆ هاتبێتە پێش كاتێك پێوەندییەكمان بۆ دێت، بەهەر هۆیەك بێت لەگەڵ بەرامبەرەكەمان ڕاستگۆ نابین و دەڵێین، «ئێستا ئەوە لەسەركارم» یان «بڕوا بكە میوانم هەیە ناتوانم بێم» یان...یان..
كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل پرۆگرامێكی درۆپێویان بۆ سیستەمی ئەندرۆیدی مۆبایل بەرهەم هێناوە، بەهۆیەوە ڕاستی و دروستی بەرامبەرەكەت یان ئەو كەسەی لەگەڵت قسە دەكات دەردەكەوێ. پرۆگرامی Advanced Lie Detector Plus وەك كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكەی دەڵێت ئەركی ئەوەیە كە ڕاستی و دروستی قسەكان ساغكاتەوە. ئەو پرۆگرامە دەچێتە سەر مۆبایل و تەبلێت، وەك ئەو ئامێرە دەچێت كە لەكاری لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا بەكاری دێنن. كەوایە لەمەولا ئاگاتان لەپێوەندییەكانتان بێت نەكا بەرامبەرەكەتان ئەو پرۆگرامەی دانابێت.
Top