ئەپڵۆد واژەیەكە بەمانای بەڕێكردنی داتا بۆ سەر هێڵی ئینتەرنێت دێت و داونلۆدیش بەمانای دابەزاندن لەئینتەرنێتەوە دێت، زۆر لەكۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری بەخشینی هێڵی ئینتەرنێت لەهەرێمی كوردستان ڕیكلام بۆ خێرایی هێڵەكەیان دەكەن، بەڵام ئەگەر سەرێك لەسایتی http://speedtest.net/ بدەن ئەوكات ڕاستی و دروستی ڕیكلامەكان دەردەكەوێت. كاتێك دەچیە سەر سایتەكە، نەخشەی گۆی زەوی لەناو لاپتۆپێكدا دەركەوێت، هەروەك ئەو وێنەیە كە لێرە دەیبینن، لەسەر نەخشەكە شوێنی هێڵی ئینتەرنێتەكەت و ناوی كۆمپانیای خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەكە نیشان دەدرێت. دواتر كلیك لەسەر Begin test بكە، ماوەیەكی پێدەچێ كە قۆناغەكانی تێست كۆتایی پێدێت دواتر نیشان دەدات كە خێرایی ئەپڵۆد و داونلۆدی ئینتەرنێتەكەت چەندە. لەو Begin testـەی سەبارەت بە”هێڵی ڕێبەر” كردم، تووشی سەرسوڕمان بووم چونكە خێرایی ئەپڵۆدەكە تەنیا 0.002 بوو و خێرایی داونلۆدەكەش 0.034 بوو.