میدیا پله یه ری وایه رله یسی mondo
كۆمپانیای Grace digital نوێترین میدیا پلەیەری خۆی بەرهەمهێنا كە چەندین توانا و تایبەتمەندی بەرجەستەی هەیە وەك: بوونی شاشەیەكی 5.3 ئینجی، و هەروەها بوونی سیستەمی وایەرلەیس كە بەهۆیەوە دەتوانی پێوەندیت هەبێت بەهەزاران ئێزگەی ڕادیۆیی ئۆنلاین، هەروەها ئەو ئامێرە دەتوانێت فایلە مۆسیقییەكان بەبێ وایەر و كێبڵ لەكۆمپیوتەر و مۆبایل و تەبلێت وەربگرێت. شاشەی سەر میدیا پلەیەرەكە دەتوانێت ببێتە كاتژمێری سەرمێز و جگە لەوەش كەشوهەواش نیشان دەدات.
