بلوتوس لە نێوان سوود و خراپ بەكارهێناندا

بلوتوس لە نێوان سوود و خراپ بەكارهێناندا
ئا/ هاوكار كۆیی
بلوتوس وه‌ك بە‌شێك لە كارگوزایە‌كانی ئامێرە نوێیەكانی گەیاندن، لەساڵی 1998 لەسەرتا سەری جیهان بڵاوبۆوە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیا گەورەكانی وەك ( نۆكیا و ئای بی ئێم و ئەریكسۆن و ئینتل و تۆشیبا ) بە هاوبەشی جاری كۆمەڵەی Bluetooth Special Interest group the یان دانا كە بە Bluetooth كورتكراوەتەوەو بۆتە خزمەتگوزارییەكی سەرەكی ناو بەرهەمەكانیان، دواتر چەندان كۆمپانیای تری بواری گەیاندنی تەكنیكی زانیارییەكان چوونە پاڵ ئەو كۆمەڵەیە .
بلوتوس چییە ؟
سەبارەت بە وشەی Bluetooth بۆچوونی جیاواز هەیە، لەوەی كە لە ناوی ( هارڵد بلوتوس ) ی پادشای دانیمارك هاتووە، تەكنیكی بلوتوسیش پشت بە پەیوەندیكردنی بێ تەل لەدوورەوە دەبەستێت و دەتوانین بڵێین بریتییە لەتۆریكی پەیوەندیكردنی بێ تەلی تایبەت كە كوتكراوەتەوە لە Pan Wireless لەگەڵ تەكنیكی گەیاندن لە ڕێگای تیشكی ژێر سوور IRDA چەندان جیاوازی هەیە، لەوانە، رووبەرێكی فراوانتر رروماڵ دەكات و بەربەست و رێرەوەكانیش كاری تێناكەن و بە زیاتر لە ئامێرێكیش دەگات.
*سوودو زیانەكانی* بێ گومان خزمەتگوزاری بلوتوس لە ناو ئامێرەكانی گەیاندنی هاوچەرخ بەخزمەتێكی بێ هاوتا دادەنرێت، بەهۆیەوە دەتوانین بە ئاسانی كۆپی داتاكان لەگەل یەكتری ءاڵووێر بكەین، ئەمەش بەخێرایی و خۆرایی ئەنجام دەدرێت، هەروەها بە ڕێگایە خەڵكی نزیك لە یەكتر دەتوانن پەیامی خۆیان بۆ یەكتر بنێرن بەبێ ئەوەی لە یەكەی مۆبایلەكانیان كەم بێتەوە،، بەڵام هاوكات بلوتوس زیای تایبەت بەخۆشی هەیە، ئەوەی جێگای مەترسی بێت ناردنی پرتەكانی بلوتوسەكە توانای هەیە 1600 پرتە بنێرێت لە یەك چركەدا، كە ئەمەش ژمارەیەكی زۆرگەورەو پڕ مەترسیە، چونكە دەبێتە هۆی زیان گەیاندنی بە خانەكانی لەش و گومان كردن لە ڕوودانی بازدان لە خانەكانی جنسیدا، هەروەها بلوتوس زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێ بەوەی دەبێتە هۆی هەستكردن بەژاوەژاو و سەرئێشەیەكی بەردەوام، بەتایبەتی ئەو كەسانەی ئامیری بلوتوس بۆ پەیوەندی بەكاردەهێنن، بۆیە زۆرپێویست دەكات كە بلوتوسی مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانتان بە داخراوی بهێلنەوە تا كاتی پێویست .
Top