سایتێك، ناوه ڕۆكی سایته كان ده كاته كتێب

سایتێك، ناوه ڕۆكی سایته كان ده كاته كتێب
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی ناوه‌ڕۆكی سایته‌كان، واته‌ ئه‌و سایتانه‌ی كه‌ حه‌زیان لێده‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ویستی تۆ ده‌گونجن، سایتی سیاسی یا هونه‌ری یا كۆمه‌ڵایه‌تی... ده‌توانیت لینكی سایته‌كه‌ له سایتی zinepal بنووسی تا سایتی ناوبراو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناوه‌رۆكی سایته‌كه‌ بكاته‌ فایلی PDF و یان وه‌ك كتێبێكی لێبكات.
سایتی zinepal بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌ركی توێژینه‌وه‌ له‌ بوارێكدا ده‌كه‌ن یان خه‌ریكی نووسینی كۆتایینامه‌ی زانكۆن، ده‌توانن لینكی سایته‌كانیان له‌و سایته‌دا بنووسن تاكو ناوه‌رۆكی سایته‌كان ببنه‌ به‌ فایلی PDF و دواتر گه‌ر هێڵی ئه‌نته‌رنێتیش نه‌ما سوودی لێوه‌ربگرن.
Top