مۆبایلەكانتان بەئاو شەحن بكەنەوە
تەكنۆلۆژیا بیری لەوەش كردۆتەوە، ئامێری Power Trekk ئامێرەكە كە مۆبایلەكانتان بەئاو شەحن دەكاتەوە، ئەم شەحنكەرەوە وەك ئامێرێكی سەرنجڕاكێش لەپێشانگای ساڵانەی CES نیشاندرا.
ئامێرەكە لەهیدرۆژنی ئاوەكە و ئەلكترۆدی تایبەت كرداری وزە بەرهەمهێنان ئەنجام دەدات. شەحنكەرەوە ئاوییەكە دەتوانێت لەیەك كاتدا چەندین ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە.
