نوكيا بەLumia 900 گەڕایەوە

نوكيا بەLumia 900 گەڕایەوە
لەپێشانگای ساڵانەی CESی ئەمساڵدا، نوكیا مۆبایلێكی نوێی نیشاندا، ئەویش Lumia 900 بوو، بۆ هەموو لایەك ناوی كۆمپانیای نۆكیا لەبواری بەرهەمهێنانی مۆبایلدا ئاشنایە، چەند ساڵێك نۆكیا نوێترین بەرهەمەكانی بەپیتی N دەخستە بازاڕەوە وەك N76 هەتا N98 بەڵام لەمەو بەدواوە دوو بەرهەمی نۆكیا بەناوەكانی Lumia هاتوونەتە بازاڕەوە.
لۆمیا نوێیەكەی نۆكیا شاشەكەی 4.3 ئینجە، لەجۆری clear blackە. ڕامەكەی 512 میگابایتە و جگە لەوەش ویندۆزفۆنی لەسەرە.
كامێرای مۆبایلی lumia900 (8) میگاپیكسلە. خاوەنی دوو فلاشی جیایە، جگە لەوەش كامێرایەكیشی لەپێشەوە هەیە.
لۆمیای 900 لەتۆڕی وەچەی چوارەم و LTE پشتیوانی دەكات، باترییەكەی هەتا 300 كاتژمێر دانابەزێت.
Top