لەم چەند ساڵەدا باركۆد واتە كۆدی نهێنی كەلوپەلەكان، بۆ هەموو لایەك ئاشنایە، ئەوەی جارێك سەردانی سوپەر ماركێتەكانی كردبێت، دەبینێ بەهۆی كۆمپیوتەر و چەند ئامێرێكی دیكە كە باركۆدخوێنی پێدەگوترێت، نرخی كەلوپەلەكە و ڕێكەوتی دروستبوون و بەسەرچوونی كەلوپەلەكە نیشان دەدات، باركۆد بریتییە لەچەندین هێڵ كە تەنیا بەهۆی ئامێرەوە نەبێت ناخوێندرێتەوە، دەكرێت وێبكەمی كۆمپیوتەرەكەت بكەی بەئامێری خوێندنەوەی باركۆد. بەدانانی پرۆگرامی Bcwebcom لەسەر كۆمپیوتەر ئۆتۆماتیكی وێبكەمەكەت دەبێتە ئامێرێكی باركۆد خوێن.