ئێستا هیچ جیاوازییەكی ئەوتۆ لەنێوان كۆمپیوتەری جۆری دیسكتۆپ و جۆری لاپتۆپ نەماوە، چونكە دیسكتۆپەكانیش قەبارە و كێشیان كەم بۆتەوە و هەم لاپتۆپەكانیش دەتوانن ئەركەكانی كۆمپیوتەری دیسكتۆپ ئەنجام بدەن، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا هەیە حەز لەكۆمپیوتەری جۆری دیسكتۆپ دەكات. كۆمپانیای Henge docks لەپیشانگای ساڵانەی CES ئەمساڵدا داك (Dock)ێكی بەرهەم هێنا كە دەتوانێت لاپتۆپەكانی ماكنتۆش بكات بەدیسكتۆپ. ئێوە دەتوانن هەروەك لەوێنەكەدا دەیبینن لاپتۆپەكانتان لەو داكە بخەن و تەنیا شاشەیەكی گەورەتان پێویستە بۆ ئەوەی كە كۆمپیوتەری سەرمێزتان هەبێت.