ئەو كامێرایەی بەمۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێت
كۆمپانیای JVC Everio، لەپێشانگای ساڵانەی CESدا كامێرای فیلم گرتنی P1080 نيشاندا، جیاوازی كامێراكە لەگەڵ كامێرای دیكە ئەوەیە كە بەهۆی مۆبایلەوە كۆنترۆڵ دەكرێت. كامێرای ئاماژە بۆكراو فیلمەكان بەفۆرماتی AVCHD خەزن دەكات. كامێراكە سیستەمی وای فای ناوخۆی هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانێ گشت وێنە و فیلمەكان لەڕێگای وایەرلەیسەوە بۆ مۆبایل و تەبلێت بگوازیەوە. هەروەها ڕاستەوخۆ لەتۆڕی ئەنتەرنێتدا بڵاویان بكەیەوە. هەروەها دەتوانرێ بەهۆی مۆبایلەوە لەڕێگای دوورەوە كۆنترۆڵ بكرێ، جگە لەوەش دەستنیشانی شوێنی جوگرافی وێنە و فیلمەكان دەكات.
