ماوسی جۆری Naga hex ماوسێكی نوێی كۆمپانیای Razer كە كۆمپانیای ناوبراو چالاكییەكانی خۆی لەبواری بەرهەمهێنانی ئامیری تایبەت بەیاری ئەلكترۆنیدا چڕكردۆتەوە، ماوسەكە خاوەنی شەش دوگمەیە هەروەك لەوێنەكەدا دیارە، دوگمەكان بۆ ئەنجامدانی فەرمانە جۆراوجۆرەكانن كە لەیارییەكاندا دێنە پێش. جگە لەو تایبەتمەندییە دەكرێت 11 دوگمەی تریش بۆ دانانی پرۆگرام و پێسپاردنی فەرمانەكان بەماوسی ناوبراو دابندرێن.