پادی ماوس واتە ئەو دۆشكەچەیەی كە لەژێر ماوسەكە دادەندرێت، ڕەنگە گرنگییەكی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام كە ئەم پادە لەمسییە وایەرلەیسە دەبینن تەواو بۆچوونتان دەگۆڕێت. ئەم پادە خۆی ئەركی تاچ پادی سەر لاپتۆپ دەبینێ، واتە وەك ماوس وایە بەچەندین دوگمەی زیاترەوە، جگە لەدوگمەكانی لای ڕاست و چەپ شەش دوگمەی دیكەشی بۆ ئاسانكاری زیاتر و دانی فەرمانی زیاتر هەیە، هەروەها دەتوانی لەمەودای 10 مەتر دوور لەكۆمپیوتەرەكەت ئەركەكانت ئەنجام بدەی، بەڵام ئەوكات دەبێ شاشەیەكی گەورەت هەبێت.