فلاش میمۆری باشترین ئامێری ڕاگواستنەوەی داتاكانە، بەهۆی ئەوەی قەبارەكەی بچووكە و بەئاسانی هەڵدەگیرێت، فلاش میمۆرییەكان ڕۆژ بەرۆژ قەبارەی خەزنكردنی داتاكانیان زیاد دەكات، بەجۆرێك كە قەبارەی فلاش داكردنی داتا لەفلاش میمۆریدا گەیشتۆتە یەك ترابایت، فلاش میمۆری TB victorinox swiss كە بەرهەمی كۆمپانیای Victorinoxـە یەك ترابایت داتا لەخۆیدا خەزن دەكات. لەسەر ئەم فلاش میمۆریییە شاشەیەك هەیە كە قەبارەی داكردنەكەی نیشان دەدات. فلاش میمۆری ناوبراو سیستەمی كۆد نهێنی لەسەردانانی هەیە، هەتا ئێستا ئەمە گەورەترین ڕێژەی خەزنكردنی داتایە لەفلاش میمۆریدا، چونكە زیاتر لەچەند كۆمپیوتەر لەخۆیدا داتا خەزن دەكات، بەڵام دەكرێ بڵێین بەنرخترین فلاش میمۆریشە، چونكە نرخەكەی دەگاتە دوو هەزار دۆلار!