ده سایتی پڕ بینه ر له ساڵی 2011دا
سایتی ئەلكسا (Alexa) كە ئەركی سایتەكە ئەوەیە هەڵسەنگاندنی سایتەكان بكات و ڕێژەی سەردانیكەرانی سایتەكە دەستنیشان بكات، لەخشتەیەكدا بەمجۆرە دەستنیشانی دە سایتە گرنگەكەی ساڵی ڕابردوو دەكات.
1-گوگڵ: سایتی گوگڵ وەك هەمیشە لەڕیزی یەكەمی سایتەكانی جیهاندایە. چەندین ساڵیشە پلەی یەكەمی بۆخۆی پاراستووە.
2- فەیسبووك: سایتی فەیسبووك كە هەتا كۆتایی ساڵی 2011 نزیكەی 800 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە لەڕیزی دووەمی سایتە پڕ بینەرەكانی جیهانە لەساڵی 2011دا، سەیر لەوەدایە لەهەشت وڵاتدا لەڕیزی یەكەمدا بووە. لەوڵاتانی “ئەندۆنیسیا، توركیە، ئەرژەنتین، میسر، مالیزیا، كۆلۆمبیا، نەیجریا و مالیزی” یەكەمین سایت فەیسبووك بووە. لە27 وڵاتیشدا لەڕیزی دووەمدا بووە و لەسێ وڵاتیشدا لەڕیزی سێیەمدا بووە.
3- یوتیۆب: وەك گەورەترین سایتی خزمەتگوزاری گرتەی ڤیدیۆیی، سێیەمین سایتی پڕ بینەری جیهان بووە لەساڵی 2011دا. ئەم سایتە لەهیچ وڵاتێكدا پلەی یەكەمی نەهێناوە، بەڵام لە سعودیا و پۆلۆنیا لەڕیزی دووەمدابووە.
4- سایتی یاهوو كە ساڵانی پێشوو لەڕیزی دووەم و زۆرجاریش لەڕیزی یەكەمدابووە، لەساڵی 2011دا لەڕیزی چوارەمدابووە. هەرچەندە لەتایوان و هۆنگ كۆنگ یەكەمین سایت بووە و لەئێران و نەیجەریاش دووەمین سایت بووە. بەڵام بەگشتی لەڕیزی چوارەمدا بووە لەجیهاندا.
5- بایدۆ: پێنجەمین سایتی پڕ بینەری جیهان سایتی بایدۆ بووە، هەرچەندە ئەو سایتە زۆر نەناسراوە و نێونەتەوەیی نییە و زیاتر پێوەندی بەوڵاتی چینەوە هەیە، لەوڵاتی چین ڕۆڵی گوگڵ دەبینێت، بەڵام چونكە حەشیمەتی چین زۆرە بۆیە پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.
6- ویكی پیدیا: سایتی ویكی پیدیا شەشەمین سایتی پڕ بینەری جیهان بووە، ئەو سایتە لەسویسرا پلەی پێنجەمی هێناوە، بەڵام لەچوار وڵاتدا لەپلەی شەشەمدابووە و لەهەندێك وڵاتیشدا لەڕیزی حەوتەم هەتا نۆیەم بووە.
7- ویندۆز لایڤ: كە سەر بەكۆمپانیای مایكرۆسۆفتە لەڕیزی حەوتەمدابووە.
8- سایتی بلاگ سپات: كە تایبەتە بەچێكردنی ماڵپەڕ هەشتەمین ماڵپەڕی پڕ بینەری جیهان بووە.
9- سایتی ئامازۆن: كە تایبەتە بەكڕین و فرۆشتن لەبازاڕی دیجیتالدا و بەشێوەی ئۆنلاین لەڕیزی نۆیەم دا بووە.
10- دوا سایتی پڕ بینەر لەڕیزی دە سایتی گرنگی جیهان سایتی تویتەر بووە، هەرچەندە تویتەر بەر لەوەی فەیسبووك بێتە جیهانی ئینتەرنێتەوە لەڕیزی سایتە گرنگەكان دەژمێردرا.
