ئەمڕۆكە فلاش میمۆرییەكان وەك یەكێك لەپڕكارترین ئامێری ڕاگواستنەوەی داتاكان سەیردەكرێن، تەنانەت بۆ پاراستن و ڕاگرتنی داتا گرنگەكانیش سوودی لێوەردەگیرێت. فلاش میمۆرییەكان هەرچەندە قەوارەیان بچووكە بەڵام، قەوارەی هەڵگرتنی داتاكانیان زۆر گەورەیە، فلاش میمۆری هەتا داكردنی 256 گیگابایت بەرهەم هاتووە. پاراستنی فلاش میمۆرییەكان گرنگە، چونكە بەمانای پاراستنی زانیارییەكانە، بۆ ئەوەی كە نەدزرێن یان كە بزریش بوون كەس نەتوانێ پەی بەزانیارییەكانی ناوەوەیان ببات، پێویستە پاسوۆردیان لەسەر دابندرێت. گەلێك پرۆگرام هەن بۆ دانانی پاسوۆرد واتە كۆدی نهێنی لەسەر فلاش میمۆرییەكان، یەكێك لەو پرۆگرامانەش پرۆگرامی USB Secureیە كە لەلایەن كۆمپانیای گەورەی New softwares بەرهەم هاتووە، پرۆگرامەكە بۆ پاسوۆرد دانان لەسەر فلاش میمۆری، كارت میمۆری، هاردی خاریجی سوودی لێوەردەگیرێت. بەهۆی پرۆگرامەكەوە تەنیا بەچەند كلیكێك پاسوۆرد لەسەر ئامێرە ناوبراوەكان دادەنێی.