ئەوانەی بەردەوام لەسەفەردان و دەیانهەوێت لەگەشتیشدا ئەركی نووسین و كارەكانی دیكە بەئامێرە دیجیتالییە بچووكەكان ئەنجام بدەن، ئەم كیبۆردەی كە بەرهەمی كۆمپانیای Sanwaیە گەلێك گونجاوە، چونكە بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ گشت ئەو ئامێرانەی كە بلوتوسیان هەیە پێوەند دەدرێ. كیبۆردەكە كە بەSKB-BT14 ناسراوە دەتوانێت لەمەودای 10 مەتر دوور لەئامێرەكەیەوە ئەركەكانی ئەنجام بدات. باتری كیبۆردەكە لەجۆری شەحن كردنەوەیە و هەتا 70 كاتژمێر شەحنەكەی دانابەزێت. كیبۆردەكە دوو ڕەنگی ڕەساسی و سپی هەیە و هەروەها لەگەڵ سیستەمی كۆمپیوتەری iosی و ئەو ئامێرانەی ئەو سیتسەمەیان لەسەرە دەگونجێت. كێشی كیبۆردەكە تەنیا 120 گرامە.