رۆژنامه نووسان و ریكۆرده رێكی تایبه ت

رۆژنامه نووسان و ریكۆرده رێكی تایبه ت
بۆ ڕۆژنامەنووسێكی پیشەیی هیچ شتێك بەقەد كامێرایەك و ڕیكۆردەرێك گرنگ نییە، بەڵام ڕیكۆردەری ڕۆژنامەنووسی دەبێ جیا بێت لەڕیكۆردێكی ئاسایی، چونكە دەبێت ئەو دەنگانەی تۆماری دەكات بەكوالیتی بەرزەوە گوێی لێبگیرێ و دەنگە زۆر نزمەكانیش هەست پێببكرێن. كۆمپانیای Olympus بەم دواییە ڕیكۆردەرێكی نوێی بۆ ڕۆژنامەنووسان و خوێندكارانی زانكۆ بەرهەمهێناوە، كە بەجۆری LS-100 ناسراوە. ئامێرەكە بەهۆی ئەو توانایانەی تێدایە موزیكژەن و ئۆگرانی مۆسیقاش دەتوانن سوودی لێوەربگرن. مایكی ڕیكۆردەكە 90 پلەیە و دەنگ بەشێوەی ستریۆ تۆمار دەكات. بەهۆیەوە دەتوانی نزمترین دەنگیش تۆمار بكەی و هەروەها دەتوانی دەنگە زیادییەكان بسڕیەوە. هەروەها دەتوانی خودی فایلە تۆماركراوەكە بەبێ كۆمپیوتەر هەر لەسەر ڕیكۆردەكە دەستكاری بكەی. جگە لەوەی فایلەكان لەسەر فلاش میمۆری خەزن دەكات لەكارت میمۆری جۆرەكانی SD،SDHC،SDXCیش سوود وەردەگرێت.
Top