تەكنۆلۆژیا بەجۆرێك ئاوێتەی ژیانی ڕۆژانەمان بووە، كە ڕەنگە ڕۆژێك دابێت لایەنی سلبی زۆرتر بێت لەلایەنی ئیجابی و ئیدی مرۆڤ بكاتە دیلی خۆی. چاویلكە مێژووییەكی لەمێژینەی لەگەڵ مرۆڤدا هەیە، پێشتر تەنیا كاری یارمەتیدانی چاو بوو بۆ باشتر بینین، كەچی كە سەیری ئەم چاویلكە دیجیتالییە دەكەین، ئیدی تێدەگەین زانست بەكوێدا هەنگاوی ناوە. ئەم چاویلكە نوێیە دەتوانێت وەك شاشەیەكی 50 ئینجی فیلمەكان نیشان بدات. ئەم چاویلكە نوێیە بەناوی “Virtual display Video Glassesـە كە بەمانای “چاویلكەی شاشە ڤیدیۆی خەیاڵی”. لەم چاویلكەیەدا لەبری دوو عەدەسە دوو شاشەی جۆری TFT-LCD داندراوە. هەركە چاویلكەكەت لەچاو كرد هەست بەوە دەكەی كە لەهۆڵێكی سینەما دانیشتووی و سەیری فیلم دەكەی. چونكە شاشەكە بەدیدی بەكارهێنەرەكەی وەك شاشەیەكی 50 ئینجی دەچێت.
چاویلكە دیجیتالییەكە فیلمەكان بەفۆرماتی MPEG،AVI.RM.FLV،RMVB نیشان دەدات. فایلەكان لەسەر میمۆرییەكی 2 گیگابایتی ناو چاویلكەكە و هەروەها كارت میمۆرییەكی 32 گیگابایتی خەزن بكرێن. جگە لەنیشاندانی وێنە دەكرێت فایلی دەقیش نیشان بدات.