گهلهكسی نیكسۆسی سامسۆنگ

گهلهكسی نیكسۆسی سامسۆنگ
لەپێشبڕكێی تەكنۆلۆژیا لەنێوان كۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگدا، بەتایبەتی لەنێوان ئایفۆن و ئەندرۆید دا، مۆبایلی گەلەكسی نیكسۆس ڕۆڵی پێشەنگی بینیوە، بەو شاشە مەزنەی كە هەیەتی و هەروەها بەتۆڕی خێرای GLTE4 لەگەڵ سیستەمی NFC و جزمەی پارەی ئەلكترۆنی كە زیاتر لەوڵاتانی پێشكەوتوو سوودی لێوەردەگیرێ و هەروەها دوایین ڤێرژنی سیستەمی گوگل، هەموو ئەوانە وایكردووە كە گەلەكسی نیكسۆس پلەی دووەمی تەكنۆلۆژیای نوێ بەدەست بێنێ.
ئامێری ئایپاد هەر لەنیگای یەكەمدا سەرنجت ڕادەكێشێ، ئامێرەكە تەواو تایبەتە بەتوێژی گەنجان.. كە یەكەمین ئامێری ئایپاد هاتە بەرهەم، ستیۆجابێزی كۆچكردوو، مەزنە پیاوی بواری تەكنۆلۆژیا وەك شۆڕشێكی دیجیتالی باسی لێوەكرد، ئایپادی 2 باریكتر، سووكتر و بەهێزتر لەئایپادی یەكەمە. ئایپادی2 خۆی وەك خاوەن شكۆی تەبلێتەكان ناساند. گەرچی ڕكابەرێكی زۆر كرا، بەڵام هەر لەڕیزی یەكەمدایە.
Top