چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی كەشوهەوا نیشان دەدات

چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی كەشوهەوا نیشان دەدات
زۆرجاران باسمان لە بەتەكنۆلۆژیا بوونی كۆمەڵگا كردووە كە تەكنۆلۆژیای نوێ هەموو بوارەكانی ژیانمانی داگیر كردووە، ئێستا كە چەندین ساڵە وێنەی دیجیتالی شوێنی كامێرای ئەنالۆگی گرتۆتەوە، چوارچێوەی وێنەكانیش گۆڕانیان بەسەرداهاتووە. هەموومان لەبیرمانە چوارچێوەی وێنە تەنیا یەك وێنەی تێدەخرا ئەویش بەپێی سایزی خۆی، چوارچێوەیەكە یان لەدار یان لەمادەیەكی دیكە دروست دەكران، بەڵام چوارچێوەی دیجیتالی وێنە دەكرێ بڵێین كۆمپیوتەرەكە بۆخۆی.
یەكێك لەم چوارچێوە وێنانە چوارچێوەی وێنەی دیجیتالی Elonex ws710یە. ئەو چوارچێوەی وێنەیە خۆی ڕیمۆت كۆنترۆڵی لەگەڵدایە و ئەو چوارچێوەیە تەنیا ئەركی نیشاندان و هەڵگرتنی وێنەكان نییە، بگرە ئەگەر لەچوارچێوەی دەرەوەی ماڵەوە بێت، ئەوە بەشێوەی وایەرلەیس ئەركی كەشناسیش ئەنجام دەدات. پلەی گەرما و شێی دەوروبەر نیشان دەدات. جگە لەوەش ڕادیۆی تێدایە دەتوانیت بەهۆیەوە گوێ لەڕادیۆ بگری.
Top