ڤیدیۆ پرۆژكته رێكـی بچووك و سووك
له وڵاتانی پێشكه وتوو ڤیدیۆ پرۆژكتۆر بۆ شیكردنه وه پرۆژه‌كان و بۆ لێدانی فیلم رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێ، له‌مدواییانه دا كۆمپانیای Dell ڤیدیۆ پرۆژكته‌ری جۆری M110 ناساند كه كێشه‌كه‌ی كه‌مه بۆ هه‌ڵگرتن گونجاوه و هه‌روه‌ها وایهرلهیسیشه. هاردی ناوخۆی ڤیدیۆ پرۆژكته‌ره‌كه یه‌ك گیگابایته و كارتی میمۆری جۆری microSD ده‌خوێنێته‌وه. ئه‌و ئامێره وێنه‌كان به كوالیتی HD نیشان ده‌دات. گلۆپی ئه‌و ئامێره له جۆری LEDیه و ده‌كرێت هه‌تا 20 هه‌زار كاتژمێر سوودی لێوه‌ربگیرێت. سپیكه‌ری له‌ناو خۆیدایه. شوێنی كێبڵی USB، VGA، HDMI هه‌یه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی كامێرای دیجیتالی، هانده‌كانی مۆبایل و DVD ده‌گونجێت.
