دروستكردنی كارتی ویزیت، واتە كارتی ڕیكلام لەم سەردەمەدا بۆتە دیاردەیەكی باو، زۆربەی كەس لە ڕۆژنامەنووس و بازرگان و هونەرمەندەوە بگرە تادەگاتە شۆفێر و چێشتخانە و خاوەن پیشەیەك كارتی ویزیتی تایبەت بەخۆی هەیە، دیزاینی هەركارتێكیش دەبێت لەگەڵ چۆنییەتی پیشەی خاوەن كارتەكە بگونجێت، لۆگۆ و دیزاینی كارتی ویزیتی ڕۆژنامەنووسێك دەبێ لەگەڵ لۆگۆ و دیزاینی كارتی ویزیتی بازرگانێك لێك جودابێت. ئەوانەی كاری گرافیكی دەكەن و لە پرۆگرامەكانی گرافیك و دیزاین شارەزان كارتی ویزیت دروست دەكەن، ئەگەر خۆت ناتوانی كارتێكی ویزیت بۆخۆت دروست بكەی، یان لەو كارتەی كە هەتە ڕازی نی سەر لە سایتی http://makebadge.com بدە و بە ویستی خۆت دیزاینی كارتێك بكە كە لەو سایتەدا سەدان نموونەی دروستكراوی كارتی ویزیت ئامادەكراون.