ئەو خەیاڵەی كەوتە بازنەی ڕاستییەوە

ئەو خەیاڵەی كەوتە بازنەی ڕاستییەوە
كۆمپانیای نۆكیا لەپیشانگای ساڵانەی خۆیدا كە “Nokia world2011” لەشاری لەندەن پەردەی لەسەر تەكنۆلۆژییەكی نوێ هەڵدایەوە كە ئەویش مۆبایلێك بوو كە بەجۆری Kinetic ناسراوە، ئەم داهێنانە نوێیە سەرنجی زۆر لەوانەی سەردانی پێشانگاكەیان كردبوو بۆ لای خۆی ڕاكێشا، مۆبایلەكە بە لاستیكێكی نەرم دەچێت، كاركردەكانیش تەنیا بەهۆی پێچدانی مۆبایلەكەیەوە، ئەگەر مۆبایلەكە بۆ لای پێشەوە بنووشتێنیەوە دەتوانی بەناو فایلەكاندا بگەڕێی، هەرچەندە زیاتر بینوشتێنیەوە خێراتر بەناو فایلەكاندا دەگەڕێی، گەر پێوەندییەكت بۆ هات بەئاسانی مۆبایلەكە بەگوێتەوە بنێ و تەنیا بیكوشە ئیدی بەئاسانی پێوەندییەكە دادەمەزرێ. بەڕێوەبەری كۆمپانیای نۆكیا دەڵێت ئەم مۆبایلە دەتوانی وای ڕێكبخەی ئەگەر لەپەنجەكانتدا نەبێت كار نەكات، بەنوشتاندن و سوڕاندن و لەمسی شاشەی مۆبایلەكە لەیەك كاتدا دەكرێت سێ كار ئەنجام بدەی. ئەوانەی ئاماژەمان پێدان گۆشەیەك بوون لەداهێنانەكانی نۆكیا كە ڕەنگە لەداهاتوویەكی نزیكدا بكەونە بازاڕەوە.
Top