سكاینەرێكی بچووك و پورتێبڵ

سكاینەرێكی بچووك و پورتێبڵ
سكاینەر ئەو ئامێرەیە كە كۆپی لە دوكیۆمێنت و وێنەكان دەگرێتەوە و بۆ سەر كۆمپیوتەر بەڕێیان دەكات، سكاینەرەكان بەپێی كاركردنیان جیاوازن. قەبارەی سكاینەرەكان بۆ هەڵگرتن ناگونجێن، بەڵام لەم دواییانەدا كۆمپانیایەك سكاینەرێكی بەناوی Doxie Go بەرهەم هێناوە كە تواناكانی گەلێك جیاوازن.
دیزاینی ئامێرەكە كەمێكت و بێ وایەرە و بەكارهێنەر بۆ بەكارخستنی ئامێرەكە پێویستیان بەكۆمپیوتەر نییە. سكاینەرە بچووك و پورتێبڵەكە دەتوانێت دەق و دوكیۆمێنت سكان بكات و بەشێوەی فایلی PDF بۆ ئینتەرنێت بەڕێ بكات. سكاینەرەكە دەقە سكانكراوەكان لەمیمۆری كارت جۆری micro SDی دا خەزن دەكات. بەهەر جارێك شەحنكردنەوەی سكانەكە دەكرێت 600 لاپەڕەی پێ سكان بكەی، جگە لەوەش لەگەڵ iPone و iPadیشدا دەگونجێت.
Top