پاڵاوگەی ئاوی پورتێبڵ
ئەوەی لەو وێنەیەدا دەبینن ئەو ئامێرەیە كە بەئامێری StreriPEN ناسراوە. كێشی كەمە و هەڵگرتنی ئاسانە وەك قەڵەمێك دەكرێت لەگیرفانتی بخەی. ئەو قەڵەمە باترییەكی شەحنی لەگەڵدایە. كە بەكۆمپیوتەر شەحن دەبێتەوە. چۆنییەتی سوود وەرگرتن لەو ئامێرە بەم شێوەیە ئەوەندە، ئامێرەكە لەو گلاسە ئاوە دەخەی كە گومانت لێی هەیە، لەماوەی خولەكێكدا بەیارمەتی تیشكی UV گشت بەكتریایەكانی ناو ئاوەكە لەناو دەبات، بەبێ گرفت نۆشی بكە.
