حەز دەكەی لەكام شوێنی جیهاندا شۆفێری بكەی و ئۆتۆمبێل لێبخوڕی، لە یارییە ئەلكترۆنییەكاندا كە تایبەتن بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل شوێنەكان هیچیان خاڵێكی جوگرافی نین لە جیهاندا، بەڵام لەم دواییانەدا ئەپلیكەیشەنێك لە فەیسبووكدا دروست بووە كە بەناوی Mini maps ناسراوە، بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی فەیسبووك دەتوانی بەشێوەیەكی مەجازی لەهەر شوێنێك لە جیهاندا حەز بكەی، بەهاوكاری نەخشەی گوگل كە خۆت ناوی شوێنەكە دەنووسی دەست بكەی بە شۆفێری كردن. ئەم یارییە فەیسبووكییە پێچەوانەی یارییەكانی دیكەیە كە بەهۆی نەخشەی گوگلەوە دەكرێن، توانای ناسینی ناوچە و ڕێگاوبانەكانی هەیە، گەر شوێنێكت بۆ مەشقی شۆفێری دیاریكردووە، بەڵام شوێنەكە تاریكە دەكرێ دوو گلۆپی پێشەوەی سەیارەكە ئۆتۆماتێكی هەڵدەبن. بە داگرتنی دوگمەی N دەكرێت حاڵەتی شەو خامۆش بكەی. هەروەها دەتوانی بە دیاریكردنی چەندین خاڵ، ڕێگایەك بە ویستی خۆت لە نەخشەی گوگڵدا دروست بكەی و لەگەڵ هاوڕێیانت لە فەیسبووكدا كێبەركێیەكی ئۆتۆمبێل لێخوڕین پێكبێنی.