كۆمپیتەر و مۆبایل لەدەستدا

كۆمپیتەر و مۆبایل لەدەستدا
ئا/ هاوكار كۆیی

پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای وای كردووە كە رۆژ بەرۆژ شتی سەیرو سەمەرە دەربچێت بۆ پێش بركێ ی جیهانی تەكنەلۆژیادا یەكێك لە كارەكان و ئامەنجەكانی تەكنەلۆژیا گەیاندنی خزمەت گوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانە وە بچوكردنەوە و كۆكردنەوەی چەند ئامێرێك لە ناو یەك كاردا، لەنوێترین داهێنانی كۆمپانیای سۆنی دروست كردنی ئامێرێكی دەستی كە كۆمپیتەرو مۆبایلە لەیەك كاتدا ئەویش لەشێوەی ئەلقەییە وە بەهۆی تاچ پەنچە كارو فەرمانەكانی جێ بەجێ دەكات وە كیبۆرەدەكەی شێوەی تیشكی لێزەری سەوزەوە كار دەكات لەكاتی نمایش كردنی لە كۆمپانیای سۆنیدا سەرنجی زۆری خەلكی بۆ خۆی راكێشا وە ئەم ئامێرە ناوی hand page sony كە مۆبایل و كۆمپیتەرە وە جۆری كۆمپیتەرەكەی cpu atom وە رامەكەی 2 گێگایە وە هاردەكەی 64 گێگایە وە وایەر لێست و بلوتوسی0 .4 و داتاشۆ و وە هەروەها لەكاتی لەدەست كردن وێنەی جولاو سكرین سێڤەری تایبەت بە خۆی كار دەكات توانای 32 كاتژمێر پاش بارگاوی كردن كاردەكات
Top