چوار كۆمپیوتەر بەیەك ماوس كۆنترۆڵ دەكرێت
بەدانانی ئەو پرۆگرامە هەركام لەكۆمپیوتەرەكان دەتوانن لەو ماوسەی كە بەیەكێك لەكۆمپیوتەرەكانەوە پێوەند دراوە سوود وەربگرن. پرۆگرامی "ماوسی بێ سنوور" نەتەنیا دەتوانێ سوود وەرگرتنی هاوكات لەچەندین كۆمپیوتەر لەیەك كاتدا بڕەخسێنێ، ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەر بڕەخسێنێ كە بەتایبەتی ئیدارەكان كە سەرمێزەكە بەچەندین ماوس قەرەباڵغ نەكەن، ئەو ئەركەش جێبەجێ دەكات كە فایلەكان بەخێراییەكی زۆرەوە لەكۆمپیوتەرێك بۆ كۆمپیوتەرێكی دیكە لەناو تۆڕێكی كۆمپیوتەریدا بگوازێتەوە. بەكارهێنەری پرۆگرامەكە دەتوانێت بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر پرۆگرامەكە لەسایتی مایكرۆسۆفت دابەزێنێ.
