ئۆتۆمبێلی مهرسیدس F125 سهرووی تهكنهلۆژیا
ئەو ئۆتۆمبێلە كە تەنیا بە باتری كار دەكات و تەواو دۆستی ژینگەیە، شوێنی 4 كەسی هەیە، شۆفێرەكە ڕۆڵێكی ئەوتۆ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا نابینێ، یانی تەنیا بە شێوەی لەمس، یان فەرمان پێكردن بە قسە، یان ئاماژە دەكرێت گشت فەرمانەكانی تایبەت بە لێخوڕین جێبەجێ بكات. بۆ نموونە، “بڕۆ، ڕاوەستە، بۆ لای چەپ، یان ڕاست، خێراییت زیاتر بكە، كەمی بكەوە...تاد” بڕیار وایە بەم زووانە سیستەمەكەی گۆڕانی بەسەردابێت و لە هیدرۆژنەوە وزە وەربگرێ، هەرچەندە ئێستاكە1000 كیلۆمەتر بەبێ پڕكردنەوەی وزە كار دەكات. هەیكەلی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆرە پلاستیكیكێكی سووك دروستكراوە.
