ڤیدیۆ پرۆژكتەرێك هاردی ناوخۆیی هەیە
ئامێرەكە بە باتری كار دەكات و شەحن دەبێتەوە. لە هەر شەحنكردنەوەیەكدا 80 خولەك فیلم بە شێوەی سینەمایی بڵاودەكاتەوە. جگە لە فیلم توانای نیشاندانی كتێبی ئەلكترۆنی، دۆكیۆمێنتەكانی ئۆفێس، گەمەی كۆمپیوتەری، فایلی مۆسیقی و ڤیدیۆیی هەیە. هاردی ناو ئامێرەكە 8 گیگایە. دەكرێ ببێتە 16 گیگاش. وێنە بە كوالیتی 800×600 پیكسل بڵاو دەكاتەوە، دەكرێ هەتا 100 ئینج نیشاندانەكە گەورە بكرێ. ئامێرەكە لە ڕێگای دوورەوه كۆنترۆڵ دەكرێ. سیستەمی Wi-Fiی لەگەڵدایە، دەكرێ بەهۆیەوە گەشت لە ئینتەرنێتدا بكەی.
