تەبلێتێك 16 كاتژمێر شەحنی پێویست نییە

تەبلێتێك 16 كاتژمێر شەحنی پێویست نییە
جیهانی تەبلێتیش tabletيش بەرە بەرە شوێنی خۆی لە دنیای تەكنۆلۆژیای دیجیتالی دا كردەوە، تەبلێتی جۆری Eee pad transformer كە لەلایەن كۆمپانیای ئاسۆسەوە بەرهەم هاتووە، هەندێك تایبەتمەندی تێدایە كە بەهۆیەوە لە هاوشێوەكانی خۆی جیا دەبێتەوە. دەكرێ بڵێین ئەوە یەكەم تەبلێتە كە خاوەنی كیبۆردی جۆری Queryی فیزیكییە، كە ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی كە بەكارهێنەر جگە لە كیبۆردی مەجازی لەو كیبۆردەش سوود وەربگرێ. لەهەمووشی گرنگتر ئەو تەبلێتە باترییەكەیتی هەتا 16 كاتژمێر دانابەزێت كە ئەوەش بۆ تەبلێت زۆر گرنگە. تەبلێتەكە خاوەنی 2 كامێرای 2 میگاپیكسل و 5 میگاپیكسلیە. هەروەها ئەو تەبلێتە دەتوانێ گشت ئامێرەكانی ماڵەوە ئەوانەی كە لە سیستەمی وای فای سوود وەردەگرن تەنیا بە سێ كلیك پێكەوە ببەستێتەوە.
Top