فلاش میمۆرییه ك به ئه منییه تێكی زۆره وه

فلاش میمۆرییه ك به ئه منییه تێكی زۆره وه
فلاش میمۆری وه‌ك گرنگترین ئامرازی هه‌ڵگرتنی داتاكان و پاراستنیان باشترین ئامێره، چونكه هه‌م قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و هه‌م به ئاسانی فایله‌كان ئاڵۆگۆڕیان پێده‌كرێ و سوود لێوه‌رگرتنیشی زۆر ئاسانه، هه‌ر ئه‌مانه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه فلاش میمۆری بۆ راگرتنی داتاكان له بواری ئه‌منییه‌تییه‌وه زۆر جێگای دڵنیایی نه‌بێت، چونكه كه فلاشه‌كه‌ت كه‌وته ده‌ستی یه‌كێك ئیدی به‌ئاسانی زانیارییه‌كانی سه‌ر فلاشه‌كه ده‌دزێت. كۆمپانیایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه فلاش میمۆرییه‌كی داهێناوه كه به جۆری Cruzer Edge ناسراوه. فلاش میمۆرییه‌كه پرۆگرامێكی تایبه‌تی به‌ناوی Secrue access له‌گه‌ڵدایه كه له‌گه‌ڵ گشت سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و هه‌روه‌ها سیسته‌می ماك ده‌گونجێت. فلاش میمۆرییه‌كه توانای راگواستنی زانیاری به خێرایی 15 میگابیت له چركه‌دا هه‌یه و به خێرایی 10 میگابایتیش له چركه‌دا له خۆیدا خه‌زنی ده‌كات. فلاش میمۆرییه‌كه له 2 گیگاوه هه‌تا 16 گیگا هه‌یه.
Top