پاناسۆنێك وەك كۆمپانیایەكی دیاری بواری بەرهەمهێنانی تەكنۆلۆژیا مێژوویەكی دێرینەی هەیە. لە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای پاناسۆنێكدا تەبلێتێك هاتۆتە بەرهەم كە بە Panasonic Solutions ناسراوە، ئەم ئامێرە شاشەیەكی لەمسی 10 ئینجی هەیە. سیستەمی بەگەڕخەری ئەندرۆیدی لەسەرە. كۆمپیوتەرەكە كە دیزاینەكەی لە شێوەی كتێب دەچێت قەڵەمێكی تایبەتیشی لەگەڵ داندراوە كە ئەركەكان بەهۆی قەڵەمەكەوە زۆر بە ساناتر جێبەجێ دەبن. لەو ئامێرە نوێیەدا سیستەمەكانی پێوەندی وەك GPS، تۆڕەكانی پێوەندی وەك G3،G4 داندراوە.