بەم دواییە زۆر باس لە سوودەكانی ئاوی تفت یان ئەلكالی Alkaline water بۆ تەندروستی دەكرێت. ئاو بە هۆی دەزگایەكی تایبەت بە رێگای ئایۆنبوون Ionizers دەبێتە ئاوێكی تفت، نرخی دەزگای ئایۆنكردنی ئاو بەرزە. چڕی یان ترشێتیی pH ئاوی تفت لە 7 بەرزترە، ئاو هەر چەند زیاتر تفت بێت هێندە چێژەكەی تاڵتر دەبێت، لەوانەشە كە ببێتە هۆی نیشتن لەناو بۆڕییەكانی گواستنەوەی ئاودا. بەڵگەی زانستی لەبەردەستدایە كە خواردنەوەی ئاوی تفت سوودبەخشە بۆ تەندروستی و رۆڵی هەیە لە چارەسەركردنی چەند حاڵەت و نەخۆشییەكدا. لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە خواردنەوەی ئاوی ئەلكالی رۆڵی هەیە لە نوێبوونەوەی خانەكانی ئێسكدا، بەمەشەوە بارستایی و پتەویی ئێسك دەپارێزێت. ئاوی تفت سوودی هەیە وەكو چارەسەرێكی هاندەر بۆ حاڵەتەكانی گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD بەوەی كە كاریگەریی ئەنزیمی بەرپرس لە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە رادەگرێت هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی ترشێتی ناو گەدە. لە لێكۆڵینەوەیەكی تردا هاتووە كە لەوانەیە ئاوی تفت رۆڵی هەبێت لە كۆنتڕۆڵكردنی چەند جۆرێكی شێرپەنجەدا. لە هەمان كاتیشدا خواردنەوەی ئاوی تفت چەند زیانێكی لابەلای لێدەكەوێتەوە وەكو: كەمكردنەوەی دەردانی ترشەلۆكی گەدە، دواخستن یان كەمكردنەوەی بەتاڵبوونی كیسی زراو، چەند گرفتێكی سادەی دڵ.